پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق توانیان چه‌ندین سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك مسۆگه‌ر بكه‌ن ، كچانی تۆپی سه‌رمێزی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له شاری سلێمانی یاری بۆ پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌كات .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌شیان بۆ یاری كۆتای به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه كه له شاری به‌غداد به‌ڕێوه چوو كچانی پێشمه‌رگه توانیان چه‌ندین ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن له‌م قۆناغه كه له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت كار بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه‌ی ده‌كه‌ین كه له یاری كۆتایی و لوتكه‌ی خولی عێراق ڕوبه‌ڕوی تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی غازی جنوب ده‌بینه‌وه كه پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه و پته‌وی هه‌یه .
به‌ڵێن ووتیشی ، كچانی پێشمه‌رگه كه‌مپێكی ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌و یاریه ئه‌نجام داوه و هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین له یاری كۆتایی ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌به‌رژوه‌ندی خۆمان به كۆتابهێنین تا نازناوه‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكه‌ین .
بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 13 ته‌مووزی 2019 یاری كۆتایی خولی نایابی تۆپی یه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه بچێت و ئه‌و یاریه‌ش له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی سلێمانی ده‌بێت .