پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی بۆ دووه‌م جاری له‌سه‌ر یه‌ك توانیان جامی كوردستان به‌ده‌ست بهێنن ، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 30 / 6 / 2019 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێر و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له سه‌رپه‌رشتیار و ستافی مه‌شقی و یاریزانانی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
له‌و میواداریه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه ستایشی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌شی شه‌تڕه‌نجی كرد كه له پاڵه‌وانێتی كوردستان توانیان نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنن و پیرۆزبایی له ته‌واوی یاریزانان كرد كه كۆڵنه‌دانییان كردۆته پێشه‌نگی هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین ئه‌نجام بۆ خۆیان و یانه‌كه‌یان .
هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆكی یانه پاڵپشتی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی بۆ تیپی شه‌تڕه‌نج دووپات كرده‌وه و به تیپێكی سه‌ره‌كی یانه‌ی له قه‌ڵه‌م دان .
دواتر ئه‌سعه‌د ئیسماعیل به ناوی به‌شه‌كه‌یان سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه هه‌رده‌م پاڵپشتیانن و به‌ڵێنی دڵسۆزی و هه‌وڵدانیان بۆ یانه‌كه‌یان دووپات كرده‌وه تا ئه‌نجامی به‌رچاو و به‌رده‌وام بۆ یانه‌كه‌یان به‌ده‌ست بهێنن و له كۆتایشداجامی یه‌كه‌می پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرا‌و بووه یه‌كێك له جامه دیاریه‌كانی مێژوو له نێو پێشانگه‌ی جامه‌كان .