پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاكسی هۆڵندی گه‌یشتۆته رێكه‌وتنی كۆتایی بۆ گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لێختی ئه‌ستێره‌ی ئه‌و یانه هۆڵندییه .
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاكس گه‌یشتۆته رێكه‌وتنی كۆتایی بۆ گواستنه‌وه‌ی دی لێخت بۆ یاریگای كامپنۆ .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ته‌نها ئه‌وه ماوه‌به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه له‌سه‌ر مه‌رجه تاكه كه‌سییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه رێك بكه‌ون .
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌رامبه‌ر 65 ملیۆن پاوه‌ند ئه‌و به‌رگریكاره ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانی .