‌به‌رشه‌لۆنه‌ گرێبه‌ستی یانه‌یه‌كی‌ بۆ ده‌ستبه‌رداربون له‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ ڕه‌تكردۆته‌وه‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانه‌ی‌ بەرشەلۆنە ئۆفەری یانەیەکی ئینگلیزی ڕەتکردووەتەوە بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی‌ یەکێک لە یاریزانەکانی، لەبەرامبەر بڕە پارەیەک نزیکبووەتەوە لە 50 ملیۆن یۆرۆ.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، بارسێلۆنا ئۆفەرێکی لە یانەیەکی ئینگلیزی وەرگرتووە بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی‌  ڕافینیا.

ئەو یاریزانە بەڕازیلییە لە هاوینی 2022 لە یانەی لیدز یونایتدەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد بە بڕی 57 ملیۆن پاوه‌ند.

ڕوونیشیکردەوە، یانەیەکی ئینگلیزی ئۆفەرێکی پێشکەش بە بەرشەلۆنە کردووە، بەمەبەستی بەشداریکردنی ڕافینیا، بە بڕی 48.7 ملیۆن یۆرۆ، واتە 51.2 ملیۆن پاوەند.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە کرا کە بەرشەلۆنە پێشنیاری یانە ئینگلیزییەکەی ڕەتکردەوە، بەبێ ئەوەی ناوی‌ ئەو یانە ئینگلیزییە ئاشکرا بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە دڵخۆشە بە ئاستی ڕافینیا لەم وەرزەدا، ئەمەش وایکردووە ئیدارەی یانەکەی ئەو ئۆفەرە ڕەتبکاتەوە.


PM:04:13:16/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌