ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی‌ لیڤاندۆڤسكی‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە پابەندن بە بەدیهێنانی خەونی گواستنەوەی یاریزانی نەرویجی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی لە هاوینی 2025.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ بارسا بەردەوام دەبێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەم دواییە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی لە خولی سعودیە ڕەتکردەوە.له‌ لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ به‌ زه‌حمه‌ت ده‌زانرێت چونکە تەمەنی دەبێتە 37 ساڵ، بۆیە ئیدارەی یانەکە بەنیازە گۆڵکارێکی نوێ لەخۆبگرێت، هالاندیش گرێبەستی سەرەکییە.

بارسێلۆنا گرەو لەسەر ئەوە دەکات کە ڕەنگە هالاند بیەوێت لە هاوینی 2025 مانچستەر سیتی جێبهێڵێت، ئەمەش بەهۆی ئەگەری ئەوەی یانەکە سزای فیدراسیۆنی ئینگلتەرای بەسەردا بسەپێنرێت لە ئەنجامی سەرپێچی دارایی، ئەمە جگە لەوەی ئەگەری ڕۆیشتنی ڕاهێنەرەکەی هەیە ، پیپ گواردیۆلا، بەهۆی تەواوبوونی گرێبەستەکەی 

هەروەها بارسا دەیەوێت سوود لە پەیوەندییە نایابەکەی نێوان جوان لاپۆرتا، سەرۆکی هالاند و ڕافایلا پیمێنتای بریکاری هالاند وەربگرێت.

جگە لەوەش بارسا لە هاوینی داهاتوو نزیک دەبێتەوە لە بوژانەوەی ئابووری و بەدەستهێنانی داهاتی دارایی بەرچاو، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ کردنەوەی یاریگای نوێی کامپ نو.

"مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەکەی نێوان پیمنتا و دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە، لە 29ی شوباتدا، شایەتحاڵی گفتوگۆی زۆر بابەت بوو، دیارترینیان گرێبەستی داهاتووی یانەی هالاند بوو.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، ئەگەر هالاند لە هاوینی 2025دا ناچار بکرێت لەنێوان ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنەدا یەکێکیان هەڵبژێرێت، ئەوا بەرشەلۆنە سوودی دەبێت.



PM:03:57:26/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌