پێشمهرگه سپۆرت -
بەرشەلۆنە مەترسی لەدەستدانی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەرەکەی لەسەرە تا یارییەکەی ئیلکلاسیکۆ لە لالیگا کە بڕیارە ٢١ی نیسانی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
چاڤی شهوی ڕابردوو بهرانبهر ئهتلهتیكۆ مهدرید له خولهكی 42 له لایهن ناوبژیوانهوه دهركرا به كارتی سور
چاڤی لەکاتی هاوارکردندا وتی: چیت وت چیت وت؟، قسەکانی ئاراستەی ناوبژیوانی چوارەم کرد، پێش ئەوەی بچێتە ژووری جلگۆڕین.
ئەمە دووەم جارە چاڤی دەربكرێت لەگەڵ بەرشەلۆنە، دوای ئەوەی بەهەمان شێوە کارتی سووری بەرامبەر خیتافی وەرگرت، ئەمەش مەترسی ئەوەی لەسەره کە لە دوو یاریدا بەشداری نەکات، ئەوانیش لاس پاڵماس و کادیز، بەمەش ناگەڕێتەوە جگە لە ئیلکلاسیکۆ.
ناوبژیوان لە ڕاپۆرتێکیدا لەسەر چاڤی ئەمانەی خوارەوەی نووسیوە و دەڵێت: لە خولەکی ٤٢دا چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر بە کارتی سوور دەرکرا، بەهۆی ئەوەی لێدوانی تەکنیکی بە دەنگی بەرز لەسەر یەکێک لە بڕیارەکانم دابوو، ئاماژەی به بێڕێزی کردبوو