شرووب و قەترەی هەڵپچڕاو ماوەی چەند سەلامەتە بەکاربێن؟



ته‌ندروستی‌ -

لەکاتی هەڵپچڕینی شرووب یاخود قەترە دایك و باوك ده‌پرسن ماوه‌ی‌ چه‌ند ئه‌م ده‌رمانانه‌ پاش هه‌ڵپچڕینیان بۆ به‌كارهێنان سه‌لامه‌تن، دكتۆره‌ ئەمینە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت" هەوڵبدەن لە شوێنێکی گونجاو هەڵیبگرن و کەمترین بەرکەوتەی هەبێت لە گەڵ رووناکی یاخود پلەی گەرمیی بەرز، هەروەها ماوەی بەکارهێنانیان بە پێی جۆری دەرمان دەگۆڕێت."

ئه‌مانه‌ش ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی‌ چه‌ند جۆرێكی ده‌رمانه‌:
- ژیناو ''موغەزی'' کە بۆ تووشبووی سکچوون بەکاردێت تاکو  24 کاژێر دەتوانرێت بەکاربێت.
- زۆربەی شرووبە پاودەرەکانی دژەبەکتریاکان ''ئەنتیبایۆتیک'' بۆماوەی 5-7 رۆژ سەلامەتە بەکاربێن. 
- زۆربەی شرووبە گیراوەکان وەکو شرووبەکانی کۆکە، تا، پەسیو و .....' ماوەی 3 بۆ 4 هەفتە سەلامەتە و دەتوانرێت بەکاربێن
- شرووب و قەترەی ڤیتامینەکان تاوەکو سێ مانگ دوای هەڵپچڕانیان دەتوانرێت بەکاربێن.



PM:07:50:22/01/2024




ئه‌م بابه‌ته 632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌