ئەنچیلۆتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل یەکلایی دەکاتەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان هەڵوێستی کارلۆ ئەنچیلۆتییان ئاشکرا کرد لە جێهێشتنی پۆستەکەی وەک ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید و گواستنەوەی بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل.

لەم دواییانەدا ژمارەیەک کاندید دەرکەوتن بۆ ڕاهێنەرایەتی  هەڵبژاردەی بەڕازیل، بە سەرۆکایەتی کارلۆ ئەنچیلۆتی، ئەمەش لەلایەن سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلەوە پشتڕاستکرایەوە.

بەڵام ڕۆژنامەی "uol"ی بەڕازیلی بڵاویکردەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی بیر لە جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید و ڕۆشتن بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیلی لە ئێستادا ناکاتەوە.

ڕوونیشیکردەوە، ئەنچیلۆتی بە کەسانی نزیکی خۆی ڕاگەیاندووە، خواستی ئەو  بەردەوام بوونە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کە گرێبەستەکەی‌ تا 30ی حوزەیرانی 2024 بەردەوام دەبێت.



PM:03:30:28/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌