پێشمه‌رگه سپۆرت - سان سه‌نگه‌ر
له هۆڵی وه‌رزشی شاری كامنیك-ی سلۆڤینیا یاری كۆتایی هه‌ژده‌یه‌مین خولی باله‌ی ئەوروپای ناوەڕاست بۆ وه‌رزی 2022-2023 ناسراو به خولی سوپه‌ری (مێڤزا-MEVZA) كه خولێکی بالەی ناوچەییە، لەنێوان هه‌ردوو تیمی یانه‌كانی کالسیت ڤۆلی (كامنیك) و ئاچ ڤۆلی لیوبلیانا ئه‌نجامدرا و سه‌ره‌نجامیش تیمی كالسیت ڤۆلی كه ئاكۆ كه‌ریمی راهێنه‌ری لاوی كورد وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر له‌نێو كاستی تیمه‌كه دایه، 1-3 (25-23، 18-25، 22-25، 23-25) یارییه‌كه‌ی دۆڕاند و سه‌ره‌نجامیش میدالی زیو و جامی پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌ی پێ‌بڕا، به‌مه‌ش له‌پاش خولی وه‌رزی 2017-2018 بۆ جاری دووه‌مه تیمی یانه‌ی کالسیت ڤۆلی (كامنیك) ده‌گاته یاری كۆتایی و پله‌ی دووه‌می ده‌سته‌به‌رده‌كات.
خولی سوپه‌ری (مێڤزا-MEVZA)رساڵی 2005 دامەزراوە و لەلایەن تیمی یانەکانی ناوچەی ئەوروپای ناوەڕاست کێبڕکێی لەسەر دەکرێت و ئەم پێشبڕکێیە درێژەپێدەری ئینتەر لیگ-ە کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا ئەنجامدرا، پێش ئەوەی لە ساڵی 2005دا یەکبگرێتەوە بۆ ناوه‌كه‌ی بۆ خولی سوپه‌ری مێڤزا بگۆڕێت.