پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی سوپرایزێکی گەورەی سەبارەت بە داهاتووی ئەفسانەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تەقاندەوە، دوای ئەوەی لەم دواییانەدا قەیرانی لەگەڵ ئیدارە و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتددا هەبوو.
یاریزانە تەمەن 37 ساڵەکە لە دوایین کاتژمێرەکاندا لێدوانی ئاگرینی دا، چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەی پورتوگالەوە بکات، وەک ئامادەکارییەک بۆ مۆندیالی 2022.
لای خۆیەوە ڕۆژنامە بەریتانییەکە هەفتەی ڕابردوو کۆبوونەوەی نێوان ڕۆناڵدۆ و خۆرخی مێندێزی بریکارەکەی ئاشکراکرد، لەگەڵ بەرپرسانی بایرن میونشن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەرپرسانی یانە باڤاریاییەکان گەشتیان بۆ ئینگلتەرا کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یاریزانە پورتوگالییەکە، بەو هیوایەی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا ڕووبكاته یانهكهیان.
ئەمە لە کاتێکدایە هاوینی ڕابردوو بایرن پشتی لە گۆڵکارە مێژووییەکەی تۆپی پێ کرد، ئەوەش بەهۆی بێتوانایی یانەکە لە پێدانی مووچە زەبەلاحەکەی کە هەفتانە 500 هەزار پاوەندە.