‌پاریس سانجێرمان له‌ ئه‌نجامدانی‌ گرێبه‌ستی‌ پێنجه‌م نزیك ده‌بێته‌وه‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانە ی پاریس سانجێرمان نزیکە لە کۆتایی هێنان بە پێنجەمین گرێبەستی خۆی لە ماوەی گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا.

ڕۆژنامەی لۆ پاریسیان لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە پاریس سانجێرمان گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو لە دانوستانەکاندا بۆ ئەوەی فابیان رویز یاریزانی ئیتاڵی ناپۆلی بگوازێته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دانوستانەکاندا کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دەستیپێکردووە، نزیکبوونەوەیەک لە نێوان هەردوو یانەکەدا هەیە، یانە فەرەنسییەکەش تا ئێستاش هەوڵی چارەسەرکردنی گرێبەستەکە دەدات.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەرچەندە تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان ناپۆلی و پاریس سان جێرماندا نییە سەبارەت بە گواستنەوەی رویز، بەڵام متمانە لەناو کەمپی پاریسدا هەیە بە ئەگەری تەواوکردنی گرێبەستەکە"

جێگای ئاماژەیە ئەم هاوینە سان جێرمان گرێبەستی لەگەڵ ٤ یاریزانی نوێی واژۆ کرد، ئەوانیش ڤیتینا و ریناتۆ سانچێزی یاریزانانی هێڵی ناوەڕاست و نۆردی موکێلی بەرگریکار و هوگۆ ئیکیتیکی هێرشبەرن.



PM:02:42:28/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 2144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌