پێشمه‌رگه سپۆرت -
ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کیشوەری ئەفریقا بڵاویکردەوە كه له یارییه‌كانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، سیستەمی ڤار بۆ پێداچوونەوە بۆ رووداوە گوماناوییەکانی نێو یارییەکان بەکار ده‌هێنرێت .
یارییه‌كانی جامه‌كه بریتین له 52 یاری و بڕیاره لە 9ی كانوونی دووه‌می 2022 بە یاری نێوان کامیرۆن و بۆرکینا فاسۆ دەست پێدەکات ، هه‌روه‌ك له‌و هه‌واڵه هاتووه كه 63 ناوبژیوان بەشداری دەکەن و هەروەها لەنێویشیاندا چەند ناوبژیوانێک لەسەر ئاستی خانمان وەکوو ناوبژیوان یارییەکان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كه بریتین له ناوبژیوانان ، سالیما موکاسانگا لە روواندا، کارینی ئەتمزابۆنگ لە کامیرۆن، فەتیحە جیرمۆمی و بوشرا کەربۆبی لە مەغرب وەکوو نابژیوان لە ئاستە جیاجیاکاندا یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن .