‌ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ گرنگی‌ به‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ خولی‌ ئینگلیزی‌ ده‌ده‌ن




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

هه‌ردوو یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ گرنگی‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی‌ یۆرۆی‌ تیلیمانسی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ لیسته‌ر سیتی‌ ده‌ده‌ن .

تیلیمانسی‌ 24 ساڵ  یه‌كێكه‌ له‌و یاریزانانه‌ی‌ كه‌ له‌ لایه‌ن یانه‌ گه‌وره‌كانی‌ ئه‌وروپا گرنگی‌ پێ ده‌درێت پاش ئه‌و ئاست به‌رزه‌ی‌ وه‌رزی‌ ڕابردوو پێشكه‌شی‌ كرد . 

ڕۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ هه‌ردوو یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ و ڕیاڵ مه‌درید گرنگی‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی‌ تیلیمانس ده‌ده‌ن .
گرێبه‌ستی‌ تیلیمانس له‌گه‌ڵ لیسته‌ر سیتی‌ له‌ هاوینی‌ 2023 كۆتایی دێت . 



PM:08:12:13/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌