پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریزانانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دژی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مه‌مفیس دیپای هۆڵندی ده‌وه‌ستنه‌وه و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار ده‌كه‌ن .
ماوه‌یه‌كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌ڕاهێنه‌رایه‌تی كومان گرنگییه‌كی زۆر به گواستنه‌وه‌ی مه‌مفیس دیپای هۆڵندی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیۆن ده‌دات.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه كه به‌شێك له ئه‌ستێره‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دیپای كه خواستی كومانه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار داسێلڤایان پێ باشتره.
گرێبه‌ستی دیپای له‌گه‌ڵ لیۆن له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ته‌واو ده‌بێت.