پێشمه‌رگه سپۆرت -
جۆزێ مۆرینۆی پورتوگالی وڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام گورزێكی كوشنده‌ی به‌رده‌كه‌وێت به‌هۆی پێكانی هاری كین و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌وه.
هاری كین له یاری یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ دوو جار له یاریه‌كه‌دا دووچاری پێكان هات .
له نوێترین هه‌واڵدا ڕۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه تۆتنهام چاوه‌ڕێی دوا پشكنینی پێكانه‌كه‌ی هاری كینه و به ئه‌گه‌رێكی زۆر ئه‌و یاریزانه پیچویستی به شه‌ش هه‌فته ده‌بێت بۆ چاكبونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو یاریگاكان .