ڕاهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ باشترینی‌ ساڵ بوو



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

هانزی فلیكی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی بایرن میونخ وەكو باشترین ڕاهێنەری وەرزی ڕابردوو دیاری كرا.

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا خەڵاتی باشترین راهێنەری ساڵی ڕابردووی بەخشیە فلیكی ڕاهێنەری بایۆن میونخ پاش ئەوەی توانی سەركردایەتی یانەكەی بكات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی سێیانی ئەمە جگە لە بردنەوەی جامی سوپەری ئەوروپی وجامی سوپەری ئەڵمانی .

فلیك توانی سەربكەوێت بەسەر هەریەكە لە یۆرگن كلوپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ و ناگلیسمانی ڕاهێنەری یانەی لایبزیك . 



PM:08:46:01/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 3384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌