پێشمه‌رگه سپۆرت -
گوڵزار فه‌ره‌ج :
ماراسۆنی لەندەن یەكێكە لە گەورەترین ماراسۆنەكانی جیھان ساڵانە لە مانگی چوار و له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئه‌م ساڵ جیاواز له سالاَنی ڕابردوو به‌هۆی بلاَو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ئه‌و ماراسۆنه له واده‌ی خۆی ئه‌نجام نه‌درا و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه نه‌چوونی ماراسۆنه‌كه‌ی له‌نده‌ن چه‌ندین ماراسۆنی دیكه‌ی هاوشێوه له ولاَتانی جیهان ئه‌نجام نه‌دران و ئه‌وه‌ش به‌هۆی په‌تای كۆڤید 19 وه .
بۆ ئه‌نجام دانی ماراسۆنی له‌نده‌ن لیژنه‌ی ڕێكخه‌رانی ماراسۆنه‌كه بڕیاریان داوه له به‌رواری 4 ی 10 / 2020 و له نێو پاركی سه‌ینت جه‌یمس ئه‌نجام بدرێت و تێیداو هیچ هانده‌رێك و بینه‌رێكی یاریه‌كه ئاماده نه‌بن .
له ئێستاشدا چه‌ندین ئەستێرەی ڕاكڕدنی ماوە درێژ گەشتیان كردوە بۆ ئەو شارە و لەنێویاندا ئیلیود كیپچوكی ، گینیسیا بیكیلی و چه‌ندانی دیكه‌ی پاڵه‌وان .