پێشمه‌رگه سپۆرت -
دانی كارفاخالی ئیسپانی و به‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا یه‌كلای ده‌كاته‌وه .
له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركا كارفاخال به‌رگریكاری ریاڵ مه‌درید وتی: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له رۆشتنی من ده‌كه‌ن له یانه‌كه‌مدا هه‌مووی دوورن له راستییه‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌كی بیرم له جێهیشتنی یانه‌ی شاهانه نه‌كردۆته‌وه‌و به ماڵی خۆمی ده‌زانم .
كارفاخال وتیشی خۆشحاڵم به كاركردن له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید وئه‌و هانده‌رانه ، هیوادارم هه‌ر لێره‌ش واز له یاریكردن بهێنم .
ئه‌م لێدوانه‌ی كارفاخال له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه رۆژنامه‌كان باس له رۆشتنی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ن له یانه‌كه‌یدا .