‌به‌ فه‌رمی‌ یوفا سزای‌ ڕۆناڵدۆی‌ دا



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی ئه‌وروپا یوفا سزای‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆی‌ پرتوگالی‌ وهێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌ دا . 

پێگه‌ی‌ كاڵچیۆ میركاتۆ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ به‌ فه‌رمی‌ یوفا به‌ییاننامه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ له‌سه‌ر سزادانی‌ رۆناڵدۆ بڵاو كرده‌وه‌ وئه‌و یاریزانه‌ی‌ به‌ بڕی‌ 20 هه‌زار یۆرۆ سزا دا . 

ئه‌م سزایه‌ی‌ رۆناڵدۆ هه‌مان سزایه‌ كه‌ رووبه‌رووی‌ دیگۆ سیمۆنی‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بوه‌وه‌ .

 به‌مه‌ش رۆناڵدۆ ده‌توانێت به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس له‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی ده‌توانێت بێ هیچ كێشه‌یه‌ك یاری‌ بكات .  


PM:09:22:21/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 1241 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌