بەرشەلۆنە نرخی‌ دی یۆنگی‌ دیاری‌ کرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نرخی فرۆشتنی فرێنکی دی یۆنگی یاریزانی هۆڵەندی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا دیاریکرد.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بارسا دەیەوێت بڕە پارەیەک لە نێوان ٧٠ بۆ ٨٠ ملیۆن یۆرۆ بەدەستبهێنێت لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە دی یۆنگ لە وەرزی داهاتوودا.

لە هەمان کاتدا یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە کێبڕکێی گواستنەوەی دی یۆنگ دوور دەکەوێتەوە، دوای ئەوەی لە دیارترین ئەو یاریزانانە بوو کە ئارەزووی هێنانی ئەو یاریزانەیان دەکرد، بەپێی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی.

فرێنکی دی یۆنگ هاوینی ڕابردوو لە لێواری جێهێشتنی بارسێلۆنا بوو، دوای ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە لەگەڵ مانچستەر یونایتد لەسەر هەموو وردەکارییە داراییەکان ڕێککەوتن، بەڵام لە کۆتاییدا گرێبەستەکە شکستی‌ هێنا.


PM:05:14:07/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌