پێشمه‌رگه سپۆرت -
یۆرگن كلوپی ئه‌ڵمانی وراهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به شێوازێكی جیا پێشوازی له بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان ده‌كات و له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی یاریزان بگوازێته‌وه ، پارێزگاری له یاریزانه‌كانی خۆی ده‌كات .
له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرت بێڵدی ئه‌ڵمانی كلوپ ده‌ڵێت: باوه‌ڕناكه‌م له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا پێویستمان به‌وه بێ كه پاره‌یه‌كی زۆر سه‌رف بكه‌ین له گواستنه‌وه‌ی یاریزانادا . به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ین پارێزگاری له یاریزانه‌كانی خۆمان بكه‌ین .
له كۆتایشدا كلوپ ده‌ڵێت پێویسته به‌رده‌وامی بده‌ین به‌م دۆخه جێگیره‌ی یانه‌كه‌مان و پارێزگاری له ئه‌ستێره‌كانمان بكه‌ین ، كێشه‌ی10 ساڵی رابردووی لیڤه‌رپوڵ ئه‌وه‌بووه كه نه‌یتوانییه‌وه پارێزگاری له ئه‌ستێره‌كانی بكات .