پێشمه‌رگه سپۆرت -
نه‌یمار داسێلڤای به‌رازیلی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان داوا له باوكی ده‌كات كه په‌یوه‌ندی بكات به یه‌كێك له یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید یان به‌رشه‌لۆنه‌وه .
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرای كردووه كه نیمار داوای له باوكی كرددووه كه له‌هه‌مانكاتدا بریكاری كاره‌كانیه‌تی كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یان به‌رشه‌لۆنه گفتووگۆ بكات تا ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه خولی ئیسپانی .
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه تاكو ئێستا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یچ هه‌نگاوێكی فه‌رمی نه‌ناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه وهه‌رچی به‌رشه‌لۆنه‌شه‌ی ئاره‌زوو ناكات نیمار بگێڕێته‌وه .
له كۆتایشدا ماركا نوسیویه‌تی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ته‌واو ئاگاداری ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی نیماره و ده‌شزانێت پاش كرانه‌ده‌ره‌وه‌یان له یانه پاڵه‌وانه‌كان نیمار ده‌یه‌وێت تیپه‌كه جێبهێڵێت .