مارسیلۆ لەسەر رۆشتنی لە یانەی ریاڵ مەدرید ووتى



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لە نوێترین  چاوپێکەوتنیدا، کە رۆژنامەی‌ مۆندۆ بەشێک لە لێدوانەکانی‌ بڵاوکردووەتەوە، مارسیلۆ دا سیلڤا دووپاتیکردووەتەوە، نیازی‌ نیە یانەی مەلەکی جیبهێڵێت و دەیەوێگ بەردەوامبێت لە یاریکردن.

مارسیلۆ دەڵێت "متمانەی‌ تەواوم بە خۆم و بەو کارە هەیە کە دەیکەم، گەر ریاڵ مەدریدیش بڕیاری‌ فرۆشتنم بدات ئەوا دەڕۆم، دڵتەنگ دەبم، بەڵام دەڕۆم، گەرچی‌ دڵنیام ریاڵ مەدرید دەرمناکات".

لە بارەی‌ ئەگەر پەیوەندیکردن بە یۆڤانتۆسەوە، مارسیلۆ پێیوایە یۆڤانتۆس یانەیەکی‌ باشە و مێژوویەکی‌ گەورەی‌ هەیە، بەڵام گرێبەستی‌ لەگەڵ یانە مەدریدیەکەدا هەیە و بیر لە رۆشتن ناکاتەوە.

بەرگریکارە بەڕازیلیەکە رەتیدەکاتەوە مانەوەی‌ لەسەر کورسی‌ یەدەگی‌ یانەکەی‌ بەهۆی‌ زیادبوونی‌ کێشیەوە بێت و لە بارەی‌ پەیوەندیشی‌ لەگەڵ سۆلاری‌ راهێنەر دەڵێت "هەڵسوکەوتی‌ سۆلاری‌ لەگەڵمدا سروشتییە و ئەو کەسێکی‌ راشکاوە و هەردەم بیر لە یارمەتیدانی‌ یانەکە دەکاتەوە".



PM:03:32:13/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 2479 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌