پێشمه‌رگه سپۆرت -
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه‌ریم بێنزێما به‌هۆی ئازاری ملی به‌شداریی له مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی ریال مه‌درید نه‌كردووه و ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه كه نه‌توانێت له چامپیۆنزلیگ به‌شداریی یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه یارینه‌كردنی بێنزێما گرفت بۆ پلانه‌كانی سۆلاری دروست ده‌كات، چونكه ئه‌م وه‌رزه بێنزێما وه‌ك هێرشبه‌رێكی سه‌ره‌ڕم رۆڵێكی كاریگه‌ر له هێڵی پێشه‌وه ده‌گێرێت.
كه‌ریم بێنزێمای ته‌مه‌ن 31 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 37 یاری كردووه، 18 گۆڵ و 7 ئاسیستی تۆمار كردووه.