‌بەڤیدیۆ : مالکۆم بەرشەلۆنەی رزگارکرد لەبەرامبەر ریاڵ مەدرید


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لە کلاسیکۆی چوونی نێوان بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، هەردو یانە لە یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا بە گۆڵێک یەکسانبوون.

هەر لەسەرەتای‌ یارییەکەوە ریاڵ مەدرید باشتر دەرکەوت و توانیشی لە رێگەی‌ ڤاسکێزەوە لەخولەکی شەش گۆڵی یەکەم تۆماربکات و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات

تایمی دووەم بەرشەلۆنە ریزەکانی رێکخستەوەو توانی گۆڵی بەرامبەر لەخولەکی 57 لە رێگەی‌ مالکۆمەوە تۆماربکات

راهێنەرانی هەردوو چەندین گۆرانکاریان کرد بۆ یەکلایی کردنەوەی‌ ئەنجامی ئەو یارییە بەڵام سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردولا کۆتایی هات

بریارە یاریی گەرانەوەی‌ هەمان قۆناغی لە 27ی مانگ لە یاریگای‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام بدرێت.




PM:03:59:07/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 2395 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌