ڤاڵڤێردی وەڵام دەداتەوە


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، هەردو یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە یاریگای کامپ نۆ لە یاری کلاسیکۆ رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا بە گۆڵێک یەکسانبوون.

دوای یەکسانوونی یانەکەی ، ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە  بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو باسی لە یەکسانبوونەکە کرد بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید و بەشداری نەکردنی مێسی لە سەرەتای یاریەکە .

لەسەر پشوودانی میسی وتی" باشترین بڕیاربوو ئەو یاری نەکرد لەسەرەتاوە، ئێمە دەبێت هەڵوێستی یانەکەو ئەو یاریزانە هەڵبسەنگێنین، بڕیارەکە دروستبوو، من قسەم لەگەڵ کردو بڕیارماندا لەسەرەتاوە یاری نەکات بۆ ئەوەی پشوویەکیت باش وەربگرێت.

ڤاڵڤێردی لە کۆنگرەکە وتی:"یاریەکە لە کێبڕکێیەکی بەرزدا بوو زۆر روداو تێیدا رویدا، لەسەرەتاوە کۆنترۆڵی تۆپمانکرد، دواتر زیاتر لە جارێک لە دەستماندا، ئێستا یاری گەڕانەوەمان لە بەردەمدایە، من ناڵێم یەکسانبوونەکە دادپەروەرانە بوو، ئێمە شایەنی بردنەوە بووین، وە ریاڵ مەدریدیش دەیتوانی بردنەوە تۆمار بکات، گۆڵەکە لەسەرەتاوە کاریگەری لەسەر ئێمە هەبوو، ئێمە هەوڵماندا گۆڵ بکەین و لەو کاریگەرییە خۆمان رزگار بکەین، ئێمە لە تایمی دووەم دەرفەتی مەترسیدارمان دروستکردو کۆنترۆڵی یاریەکەمان کرد.

پاشان وتی" لە یاری گەڕانەوە سەرکەوتن کراوەیە، ئێمە دەچینە بێرنابیۆ بۆ بردنەوەو گەیشتن بە یاری کۆتایی، ئێمە ناچارین لە بێرنابیۆ گۆڵ بکەین، بەڵام هیچ شتێک ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە.

لە کۆتایدا ستایشی ماڵکۆمی کردو رایگەیاند" هیوامان وایە ئەو بەردەوام بێت لەو ئاستە، ئەو دەرفەت دروست دەکات و مەترسی لەسەر رکابەرەکەی دروست دەکات.



PM:03:53:07/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 1757 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌