پێشمهرگه سپۆرت -
عوسمان دیمبلی یاریزانی هێرشبەری بەرشەلۆنە گەڕایەوە بۆ راهێنانەکانی بەرشەلۆنە بەوەش چانسی بەشداریکردنی لە یاری کلاسیکۆ لەجامی شای ئیسپانیا زیاتر بوو.
دوێنێ دوو شەممە یانەی بەرشەلۆنە ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکەی کلاسیکۆ دەستپێکرد و عوسمان دیمبلی فەرەنسیش لە راهێنانەکاندا بینرا.
دیمبلی پێشتر بەهۆی پێکانەوە دوو هەفتە لە یاریکردن دورکەوتبوەوە بەڵام لە راهێنانەکانی دوو شەممە بەشداری کردوەو ئێستا بۆ یارییەکەی کلاسیکۆ ئامادەیە.
بریارە لەجامی شای ئیسپانیا چوار شەممە کاتژمێر 11ی شەو یانەی بەرشەلۆنە لە کامپ نو میوانداری ریاڵ مەدرید بکات.