پێشمه‌رگه سپۆرت -
موهه‌نه‌د عه‌لی ناسراو بە میمی یاریزانی هەڵبژاردەی عیراق لە جامی ئاسیائی 2019 ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و بووه ئامانجی یانه گه‌وره‌كان، له نێویاندا یوڤێنتۆس یه‌كێك بوو له‌و یانانه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی میمی له‌سه‌ر هێڵ بوو.
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌كانی رابردوو میدیاكان، داهاتووی موهه‌نه‌د عه‌لی هێرشبه‌ری یانه‌ی شورته‌یان به یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌به‌سته‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی نوێترین زانیاری شوڕته مانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه راگه‌یاند و ڕه‌تی كردۆته‌وه كه میمی به یوڤێنتۆس بفرۆشێت.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی له هه‌ژماری یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی عێراق له تویته‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه، یوڤێنتۆس ئۆفه‌رێكی 900 هه‌زار یۆرۆی له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانان بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له میمی پێشكه‌شی یوڤێنتۆس كردووه، به‌ڵام شورته ئاماده نه‌بووه به‌م نرخه ئه‌م یاریزانه به یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه بفرۆشێت.
موهه‌نه‌دی 18 ساڵان و هێرشبه‌ری یانه‌ی شورته تاكو ئێستا 15 یاریی بۆ عێراق كردووه و 8 گۆڵی تۆمار كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شورته له‌م وه‌رزه له كۆی 12 یاری له خولی نایابی عێراق 6 گۆڵی كردووه و یانه‌كه‌شی پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه.