پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 20 / 1 / 2019 و له ولاَتی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو یاریه‌كانی قۆناغی شانزه تیپی جامی ولاَتانی ئاسیا ده‌ستی پێكردوو تێداو دوایی به یه‌ك گه‌یشتنی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی ڤێتنام و ئه‌رده‌ن ، هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنام توانی به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به ئه‌نجامی 4-2 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رده‌ن بباته‌وه و بگاته قۆناغی هه‌شت تیپی هه‌ڵبژارده‌كان .
ئه‌وه‌ش دوایی ئه‌وه‌ی له كاتی یاسایی و زیاد كرا‌و به گۆڵێك هه‌ردوو هه‌ڵبژارده یه‌كسان بوون و پاشان و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریه‌كه ناوبژیوان په‌نایی برده به‌ر لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه و له ئه‌نجامدا ڤێتنامییه‌كان بلیتی گه‌یشتن به قۆناغی هه‌شت تیپییان بڕی .