پێشمهرگه سپۆرت -
لە جامی شای ئیسپانیا، ریاڵ مەدرید بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە لیگانیسی بردەوە و هەنگاوێکی باش لە قۆناغی چارەکی کۆتایی نزیکبووەوە.
بە درێژایی یاریەکە ریاڵ مەدرید بەباشی دەرکەوتوو توانی سێ گۆڵ لە خولەکەکانی ٤٤ و ٦٨ و ٧٧ لەلایەن رامۆس بە لێدانی سزاو ڤازکوێز و ڤینسیۆس بکات .
لە یاریەکەدا بۆیەکەمجار براهم دیاز لەخولەکی ٧٨ لە شوێنی ڤینسیۆس بەشداری لە یاریەکە کرد.
بەم ئەنجامە، یانە مەدریدیەکە تا رادەیەکی باش لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە نزیکبووەوە و بڕیاریشە یاری گەڕانەوەی ئەم قۆناغە لە هەفتەی داهاتوو ١٦ی ئەم مانگە بکرێت.