پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یه‌كه‌م یاری خۆی له جامی نەتەوەکانی ئاسیا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنام ئه‌نجام دا‌و توانی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تۆمار بكات .
ئه‌و یارییه له كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 8 / 1 / 2018 ئه‌نجام دراو تێیداو له گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كی 24 به هه‌ڵه عه‌لی فائیز گۆڵی یه‌كه‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنام تۆمار كرد ، دوایی ئه‌و گۆڵه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به ئاستێكی به‌رز بینراو توانیان له خوله‌كی 35 و له ڕێگه‌ی یاریزان موهه‌نه‌د عه‌لی كازمه‌وه ئه‌نجامی یاریه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه .
له هه‌مان گێم و له خوله‌كی 42 یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنام ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان گۆڕی و له ڕێگه‌ی یاریزان
کونگ فیونگ دووه‌م گۆڵیان تۆمار كرد ، به‌لاَم یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌و ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوون و توانیان دووباره ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه به گۆڵێكی سه‌رنج ڕاكێشی یاریزان هەمام فەرەج و له خوله‌كی 90 و كۆتایی یارییه‌كه‌ش عه‌لی كازم یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گۆڵی سێهه‌م و دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆمار كردوو به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یه‌كه‌م بردنه‌وه و سێ خاڵی كۆكرده‌وه .