رامۆس بێدەنگی شکاند


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

دوای ئەوەی دوێنێ شەو یانەی ریاڵ مەدرید  بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە یانەی ریاڵ سۆسیدادی دۆراند  سێرجیۆ رامۆسی یاریزانی هێڵی بەرگری  یانەی ریاڵ مەدرید قسەی بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی کردو باسی دۆڕانەکانی یانەکەی و تەکنەلۆژیایی ڤاری کردو رەخنەی ئاڕاستە کردن.

دوای یاریەکە لە لێدوانێکیدا  بۆ میدیاکانی ئیسپانیا رامۆس وتی:" دەبێت ئێمە هەموومان باشترین ئاست پێشکەش بکەین،کاتی ئەوە نیە رەخنە لە هیچ کەسێک بگرین،دەبێت ئێمە یەکگرتوو بین لە ژوری جلگۆڕیندا.

لەسەر لێدانە سزاکەی ڤینسیۆس وتی:' بە ئاشکرا دیاربوو لە ڤینسیۆس درا،کاتێک لێدانی سزامان بۆ ئەژمار نەکرا دەبێت بیر لەوە بکەینەوە  بۆ ئەژمار نەکراوە، لە کلاسیکۆ بەهۆی ڤارەوە لێدانی سزا لەسەر ڤاران بۆ بەرشەلۆنە ئەژمارکرا، ئێستا ناوبژیوانەکان ڤاریان لە بەردەستدایەو لەسەریانە بەکاری بهێنن.

دواتر وتی:" یانەی ریاڵ مەدرید نامرێت ٧ گیانی هەیە، تیپەکە پێویستی بە گۆڕانکاری و کاردانەوەیە، من ماوەی ١٥ ساڵە باسی کاتی خۆش دەکەم لەم یانەیە، ئەمەش لە باشترین یانەو ژوری جلگۆڕین روودەدات.



PM:03:28:07/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 1244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌