‌بۆ گارس بەیل یاریگه‌ی‌ جێهێشت ؟



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ئەستێرەی ریاڵ مەدرید گارس بەیڵ  دوێنێ شەو لە کاتی یاریەکەیان بەرامبەر ریال سوسیداد یارگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی جێهێشت پێش ئەوەی یاریەکە تەواو ببێت کە تێدا یانەی مەلەکی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر دۆڕا.

لە چەند وێنەیەکدا دەردەکەوێت گارس بەیڵ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێدەهێڵتێت لە خولەکی 78 دا ، ئەوەش دوای ئەوەی هاورێکانی نەیان توانی یاریەکە بە سودی ریاڵ مەدرید بگۆرن کە لە خولەکی 4 دا ریال سۆسیداد گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

دوای شەش خولەک لە جێهیشتنی یاریگا  یانەی ریاڵ مەدرید گۆڵی دووەمی لێکرا.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو گارس بەیڵ توشی پێکان هات لە یاری بەرامبەر  فیاریال  بەهۆیەشەوە نەیتوانی بەشدار بێت لە یاریان بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد .

پێشتریش یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوی کردەوە کە گارس بەیڵ توشی پێکان هاتووەو بۆ ماوەی دوو هەفتە دوور دەکەوێتەوە.



PM:03:21:07/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 1141 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌