پێشمه‌رگه سپۆرت -
بۆ یه‌كه‌مین جار‌و له‌یه‌كه‌م رووبه‌روبونه‌وه‌یان له‌جامی ئاسیا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رده‌ن توانی به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیای پاڵه‌وانی 2015 بباته‌وه.
یارییه‌كه له‌ئاستێكی به‌رزدا تۆماركراو گۆڵچی هه‌لبژارده‌ی ئه‌رده‌نیش به باشترین یاریزانی یارییه‌كه هه‌ڵبژێردرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ڕێگر بوو له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا گۆڵی یه‌كسانبوون بكه‌ن.
لە خولەکی 26 دا یاریزانی هێلی بەرگری ئەردەن ئەنەس یاسین بە کەلـلە تاکە گۆڵی یاریەکەی کرد‌و تا کۆتاییش یاریکە بەو ئەنجامە مایەوە.
دوێنێ 5/1/2018 جامی ئاسیای 2019 له‌وڵاتی ئیمارات ده‌ستیپێكردو له‌یه‌كه‌م یاری جامه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرین و ئیمارات به‌یه‌ك گۆڵ به‌رامبه‌ر یه‌ك یه‌كسانبوون.