گاریس بەیل دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

کەمێک پیش ئیستا یانەی ریاڵ مەدرید لە پێگەی فەرمی خۆیەوە، پێکانی گاریس بەیڵی وێڵزی و ئەستێرەی یانەکەی راگەیاند.

لە یارییە دواخراوەکەی‌ یانەی‌ ریاڵ مەدرید بەرامبەر ڤیاریاڵ کە هەردولا بە دوو گۆڵ یەکسان بون، جارێکی تر گاریس بەیلی وێڵزی و یاریزانی ریاڵ مەدرید توشی پێکان بوو.


یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوی کردۆتەوە، بەیڵ ئەمڕۆ پشکنینی بۆ کراوەو  لە ماسولکەکانی پوزی قاچیدا بە پلەی یەکەم توشی پێکان بووە بە بێ ئەوەی یانەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا بکات.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە گاریس بەیل لانی کەم 10 بۆ 15 رۆژ لەیاریکردن دووردەکەوێتەوە


بەوەش گاریس بەیل لە چوار یاریی داهاتوی یانەی‌ ریاڵ مەدرید بێ بەش دەبێت، لەو چوار یارییە سیانیان لەخولی ئیسپانیا دەبن کاتێک روبەروی یانەکانی ریاڵ سۆسیداد و ریاڵ بیتس و سیڤیلیە دەبنەوەو چوارەمیش بەرامبەر لیگانیس دەبێت کاتێک لەجامی شای ئیسپانیا بەرامبەر یەک یاریی دەکەن.

گاریس بەیل تا ئێستا 22 جار توشی پێکان بوە لە ریاڵ مەدرید و 84 یاریش دورکەوتۆتەوە.


PM:05:39:05/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 1216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌