پێشمه‌رگه سپۆرت -
به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سێرجیۆ ڕامۆس سانیاگۆ سۆلاری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید مژده‌ی دایه هانده‌رانی یانه‌كه‌ی .
ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌كاری بۆ یاری داهاتووی كردووه كه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی ئیبار ده‌بێته‌وه و ئه‌و یارییه‌ش له جه‌وله‌ی 13ی لالیگایه و كه بڕیاره له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕِێوه بچێت و هه‌روه‌ك ڕامۆسیشی له پێكهاته‌كه‌ی دیاری كردووه و پشتی پێبه‌ستووه .
دوایی ئه‌وه‌ی سێرجیۆ ڕامۆس توشی پێكان هات له یاریه‌كانی یانه‌كه‌ی دابڕا و به‌وه‌ش كه‌لێنێك بۆ یانه‌ی شاهانه دروست بوو بوو به‌لاَم له ئێستادا و به‌و یاریزانه هێڵه به‌رگرییه‌كه‌ی ڕیاڵ مه‌درید پته‌و ده‌بێت و به تایبه‌تیش كه یاریزان ( ڕامۆس و مارسیلۆ و کارڤاخال و ڤاران ) یاری ده‌كه‌ن .