پێشمه‌رگه سپۆرت -
له لوبنان په‌رده له‌سه‌ر شانزه‌هه‌مین ماراسۆنی نێو ده‌وڵه‌تی به‌یروت دادرایه‌وه ، له‌و ماراسۆنه‌دا ئامال خزر كچه یاریزانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه به شێوه‌ی خواستن بۆ ماراسۆنه‌كه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی سێمێڵی دهۆكه‌وه كرد توانی له پیێش بڕكێكانی هه‌شت كیلۆ مه‌تری دا پله‌ی سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
له‌م باره‌یه‌وه ئامال له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بووك سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی زه‌رده‌شت ڕه‌فیق كرد كه ڕێگه‌یان پێدا له‌و ماراسۆنه‌دا نوێنه‌رایه‌تی یانه‌ی سێمێڵ بكات و هه‌روه‌ك سوپاسی خۆشی بۆ یانه‌ی سێمێڵ به هه‌مان شێوه دووپات كردۆته‌وه .