پێشمه‌رگه سپۆرت -
له میر نشینی دووبه‌ی له ولاَتی ئیمارات پاڵه‌وانێتی به‌هێزترین پیاوی جیهان به ناو نیشانی ( Worlds Ultimate Strong Man ) ده‌ستی پێكرد ، كه یه‌كه‌مین جاره له ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ڕێك بخرێت .
له‌م پێش بڕكێیه‌دا 15 پیاوی جیهان كه نوێنه‌رایه‌تی چه‌ند ولاَتێك ده‌كه‌ن له كێبڕكێكانی ( ڕاكێشانی ئۆتۆمبێلی بار هه‌ڵگر ، به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی ، ڕاكردن به هه‌ڵگرتنی تایه‌ی گه‌وره و ئاسنی حه‌وت جۆش ، به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی كه كێشه‌كه‌ی له 600 كغم زیاتر ، به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌ردی گه‌وره ) به‌شداری ده‌كه‌ن .
له ئیلی سپۆرته‌وه