پێشمه‌رگه سپۆرت -
له‌سه‌ره‌تایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه له نێو تۆڕه كۆمه‌لاَیه‌تییه جیا جیاكان گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی و چه‌ند وێنه‌یه‌كی جۆزییه مۆرینۆی پرتوگالی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بلاَو كرایه‌وه له وێنه و ڤیدۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕاهێنه‌ری ناوبراو له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت دا چاوی كه‌وت به‌و وه‌رزش كاره تازه‌پێگه‌یشتوانه‌ی كه له یه‌كێك له ئه‌شكه‌وته‌كانی تایلاند گیریان خواردبوو پاشان ڕزگار كران .
له ئیلی سپۆرته‌وه