پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری لاس ڤێگاسی ئه‌مریكی له ویلایه‌تی نیڤادا له كێشی سوك حه‌بیب نور محه‌مه‌د دۆڤی ڕوسی توانی ببێته پاڵه‌وانی جیهان و نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانی یارییه جه‌نگییه جۆراو جۆره‌كانی به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌ش دوایی ئه‌وه‌ی كه محه‌مه‌د دۆڤ له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆتایدا له كۆنۆر ماك گیری گۆری ئیرله‌ندی برده‌وه ، به‌مه‌ش محه‌مه‌د دۆڤ ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریزان كه هه‌ڵگری بیر‌و باوه‌ڕی ئیسلامه و له 27 جه‌وله‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا له هیچ یاریه‌كدا دۆڕاندن دووچاری نه‌هاتووه ، دوایی ئاشكرا كردنی ئه‌نجامی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌ش گۆڕه‌پانی یاریه‌كه پڕ بوو له هه‌وادارانی یاریزانه ئیرله‌ندیه‌كه كه به نیازی ئاژاوه‌گێڕی هاتبونه ناوه‌وه و ده‌ست به جێ هێزه‌كانی ئاسایش گۆڕه‌پانه‌كه‌یان پێ چۆڵ كردن .