پێشمه‌رگه سپۆرت -
كارگێڕانی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بۆ دووباره نه‌بونه‌وه‌ی ڕوداوی ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر پاسه‌كه‌ی یاریزانانی یانه‌كه‌یان له‌لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی لیڤه‌ر پوله‌وه بڕیاریان دا به دانانی 15 كامێرایی چاودێری له چوار ده‌وری پاسه‌كه .
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه كامێرا چاودێرییه‌كان وێنه‌ی كوالێتی زۆر جوان تۆمار ده‌كات تا له ئه‌گه‌ری ڕوداوه نه‌خوازراوه‌كان تاوانباران یاخود ئه‌و هانده‌رانه‌ی ده‌ست درێژی ده‌كه‌نه سه‌ر پاسی هه‌ڵگری یاریزانانی یانه‌كه بناسرێنه‌وه و ده‌ست گیر بكرێن .
جێگه‌ی باسه یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له ئێستادا به كۆی 20 خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی خولی پریمه‌ر لیگی ئینگلته‌رایه .