پێشمه‌رگه سپۆرت -
بۆ جاری سێهه‌م له مێژووی خۆیدا گێڵ سیمۆنی یاریزانی تێنسی سه‌ر زه‌وی فه‌ڕه‌نسا جامی پاڵه‌وانێتی میتێزی برده‌وه ئه‌مه‌ش دوایی ئه‌وه‌ی كه به‌رامبه‌ر ماتیاز باشینگه‌ری ئه‌ڵمانی بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر كه ئه‌نجامه‌كانی به‌م شێوه‌یه بوون ( 7-6 و 6-1 ) ئه‌م یاریزانه فه‌ڕه‌نسیه له هه‌ردوو ساڵه‌كانی 2010 و 2013 دا هه‌مان نازناوی بردۆته‌وه و له 2015 شدا گه‌یشتۆته یاری كۆتایی و به بردنه‌وه‌ی ئه‌م نازناوه‌ش گێڵ بووه خاوه‌نی 14 نازناو .