گاریس بێڵ به‌ باشترینی‌ مانگ دیاری‌ كرا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

به‌هۆی‌ ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی‌ كه‌ پیشانی‌ دا و توانی‌ سێ‌ گۆڵ تۆمار بكات له‌ میانه‌ی‌ ململانێكانی‌ خولی‌ ئیسپانیا یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید خه‌لاَتی‌      (  MAHOU ) ی‌ به‌خشییه‌ گاریس بێڵ .

ئه‌م خه‌لاَته‌ مانگانه‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید ده‌یبه‌خشێته‌ باشترین یاریزانی‌ مانگ و خه‌لاَتی‌ ئه‌م جاره‌ی‌ باشترینی‌ مانگی‌ ئابی‌ دایه‌ بێڵ  كه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ پیشان دانی‌ ئاستی‌ به‌رز و تۆمار كردنی‌ گۆڵ .


PM:04:13:13/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 314 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌