پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌نجام دانی كه‌مپێكی 15 ڕۆژی له ولاَتی بولگاریا ، هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی به‌ره‌نگاری ئاسیاوی گه‌یشتنه ولاَتی سریلانكا .
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوایی ئاماده‌كاریه‌كی چڕ و ئه‌نجام دانی چه‌ندین یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری كۆتایی به مه‌شقه‌كانی بۆ به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا هێنا و گه‌یشته ئه‌و ولاَته بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی دا .
جێگه‌ی باسه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق بۆ به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا بریتین له یاریزانان ( حسێن نه‌میر ، حسام عه‌بدول سه‌مه‌د ، سه‌فا له‌فته ، مسته‌فا غه‌نی ، مسته‌فا حه‌مید ، محه‌مه‌د ساڵح ، عه‌لی له‌فته ، ئوسامه مونیب ، عه‌باس عه‌بدول كه‌ریم ، ئه‌سیڵ جه‌میل ، مرته‌زا زوهێر ، ئیسلام ساجد ، هادی عه‌لی ، ئه‌یمه‌ن عه‌لی ، ڕیاز عه‌زیز ، عه‌لی ساحب ).