پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئاسیایی كه بڕیاره له ولاَتی سریلانكا ئه‌نجام بدرێت هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق بۆ ئه‌نجام دانی كه‌مپێكی ئاماده‌كاری گه‌یشته سۆفیایی پایته‌ختی بولگاریا .
ئه‌نجام دانی ئه‌و كه‌مپه‌ش له ژێر سه‌رپه‌رشتی عه‌لا خه‌ڵه‌فی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق ده‌بێت و بڕیاره له درێژه‌ی كه‌مپه‌كه‌شدا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌گه‌ڵ تیپه جیاوازه‌كانی ئه‌و ولاَته چه‌ندین یاری دۆستانه ئه‌نجام بدات .
یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق بۆ ئه‌و كه‌مپه بریتین له ( حسێن نه‌میر ، حسام عه‌بدول سه‌مه‌د ، سه‌فا له‌فته ، مسته‌فا غه‌نی ، مسته‌فا حه‌مید ، محه‌مه‌د ساڵح ، عه‌لی له‌فته ، ئوسامه مونیب ، عه‌باس عه‌بدول كه‌ریم ، ئه‌سیڵ جه‌میل ، مرته‌زا زوهێر ، ئیسلام ساجد ، هادی عه‌لی ، ئه‌یمه‌ن عه‌لی ، ڕیاز عه‌زیز ، عه‌لی ساحب ).