پێشمه‌رگه سپۆرت -
به پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ماركایی ئیسپانی چاڤی ئه‌ڵۆنسۆی یاریزانی پێشوی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دوایی واز هێنانی له یاریكردن بڕیاری داوه ده‌ست بكات ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی .
ئه‌ڵۆنسۆ كه دواجار له چوار وه‌رزی ڕابردووی دا یاریزانی بایه‌ر میوشنی ئه‌ڵمانیا بوو له مانگی ئایاری ئه‌م ساڵدا له‌گه‌ڵ هاوڕێی پێشوی خۆی دا ڕائول گۆنزالێس وانه‌كانی ڕاهێنانی تۆپی پێیان ته‌واو كرد و به‌رپرسانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدیش بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ تیپه‌كانی مندالاَن ده‌سپێرن به‌م دوو یاریزانه تا ئه‌ركی ڕاهێنانه‌كان بگرنه ئه‌ستۆ .