پێشمه‌رگه سپۆرت -
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا ( یوفا ) ڕۆژی سێ شه‌ممه 14 ئابی 2018 لیستی جوانترین گۆڵی پاڵێوراو بۆ خه‌لاَتی جوانترین گۆڵی ساڵ بلاَو كرده‌وه .
له پێشه‌نگی گۆڵه جوانه‌كانیشدا گۆڵه‌كه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی به‌رامبه‌ر یانه‌ی یۆڤانتۆس و له یاری چوندا له‌قۆناغی هه‌شت هاتووه كه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید تۆماری كرد .
له پله‌ی دووه‌میشدا گۆڵه‌كه‌ی دیمیتری بایه‌ی فه‌ڕه‌نسی و یاریزانی یانه‌ی مارسیلیا كه‌به‌رامبه‌ر تیپی لایبیزكی ئه‌ڵمانی له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی هه‌شت تیپی پاڵه‌وانێتی خولی ئه‌وروپا تۆماری كرد .
گۆڵه‌كه‌ی كریستین ئیریكسنی دانیماركی به پله‌ی سێهه‌م دێت كه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئێرله‌ندا تۆماری كرد له میانه‌ی یاریه‌كانی پالاَوتن بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018 ی ڕوسیا .
جێگه‌ی باسه بڕیاره له به‌رواری 27 ی ئاب دا گۆڵه جوانه‌كه‌ی كیشوه‌ری ئه‌وروپا له ڕێگه‌ی ده‌نگدانی ئه‌له‌كترۆنییه‌وه ده‌ست نیشان بكرێت .