پێشمه‌رگه سپۆرت -
له ڕوداوێكی بێ وێنه‌دا و له خولی تۆپی پێی ئه‌مریكی دا واین ڕۆنی ئینگلیزی و یاریزانی نوێی یانه‌ی دی سی یونایتد تیپه‌كه‌ی له دۆڕاندن ڕزگار كردوو به شێوه‌یه‌كی بێ وێنه و له ساته‌كانی كۆتایدا دۆڕاندنێكی ڕاسته‌قینه‌ی تیپه‌كه‌ی پێچه‌وانه كرده‌وه بۆ بردنه‌وه .
واین ڕۆنی له خوله‌كی 95 دا و دوایی هێرشێكی پێچه‌وانه‌ی تیپی ئۆرلاندۆ سیتی ڕۆنی توانی ڕێگر بێت له‌و هێرشه پێچه‌وانه‌یه‌و به پاسدانێكی جوان بۆ ئاكۆستایی هاوڕێی گۆڵێكی جوانیان به‌خشیه تیپه‌كه و خۆشیان له ناو هانده‌راندا دروست كرد .
له‌م باره‌یه‌وه ڕۆنی خۆش حاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌م بردنه‌وه‌یه‌و ستایشی هاوڕێكانی كرد كه پێكه‌وه هاوكاری یه‌ك بوون بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م بردنه‌وه‌یه .