پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری كالستاردی سویدی و به‌به‌شداری نۆ هه‌ڵبژارده جامی جیهانی ئیناس بۆ یاری تۆپی پێ بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ( ئۆتیزم ) ئاهه‌نگی ده‌ست پێكی بۆ كرا .
هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه‌ی پاڵه‌وانی پێشوی مۆندیاله‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ( سوید ، پۆڵه‌ندا ، ئه‌رجه‌نتین ، ڕوسیا ، فه‌ڕه‌نسا ، ئه‌ڵمانیا ، ژاپۆن ) تێیدا به‌شدارن ، بڕیاریشه هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه له یه‌كه‌م یاری دا و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ڕوسیا ئه‌نجام بدات .