پێشمه‌رگه سپۆرت -
له‌سه‌ر یاریگه‌ی لۆجنكی له مۆسكۆی پایته‌ختی ڕوسیا و له دوا یاری 21 هه‌مین جامی جیهانی 2018 ی ولاَتی ڕوسیا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی فه‌ڕه‌نسا و كرواتیا له نێو 78360 بینه‌ر و هانده‌ر به یه‌ك گه‌یشتن .
ئه‌و یاریه به‌به‌هێزی ده‌ستی پێكردوو دوایی 18 خوله‌ك له‌سه‌ره‌تایی گێمی یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا له ڕێگه‌ی یاریزان ماریۆ ماندجوكیتش یه‌كه‌م گۆڵی تۆمار كرد ، ئه‌مه‌و له دوایی ئه‌و گۆڵه و له خوله‌كی 28 یاریزان ئیڤان بیریشیتیش گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا تۆمار كرد .
هه‌ر له گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كی 38 كه‌ڵه‌شێره‌كانی فه‌ڕه‌نسا دووه‌م گۆڵیان تۆمار كرد له ڕێگه‌ی یاریزان ئه‌نتوان غریزمان و گێمی یه‌كه‌م به 2-1 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ڕه‌نسا به كۆتاهات .
له گێمی دووه‌مدا و دوایی 14 خوله له ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی یاریه‌كه و له خوله‌كی 59 یاریزان پول بوغبا گۆڵی سێهه‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا تۆمار كردوو له پاش 6 خوله‌ك له‌و گۆڵه و له خوله‌كی 65 كیلیان مپایی چواره‌م گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسییه‌كانی تۆمار كرد .
دواجار ماریۆ ماند جوكیتش له خوله‌كی 69 دا دووه‌م گۆڵی كرواتیایی تۆمار كردوو یاریه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌و ئه‌نجامه مایه‌وه و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ دووه‌م جار له مێژووی خۆی له دوایی ساڵی 1998 توانی نازناوی جامی جیهانی به‌ده‌ست بهێنێت .